Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دوایین رۆژی بیست و حەوته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكای و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاك پارتی-دا كه له كزڵجە حەمام به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی ده‌ركردنی لێبوردن بۆ ئه‌وانه‌ی له گرتووخانه‌كاندان كه له لایه‌ن مه‌هه‌په‌وه خراوەتە رۆژه‌ڤه‌وه و مشتومڕی لێكهوتووهتەوە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كان، ناكرێت لێبوردن ده‌ربكرێت. له رابردوودا زۆر لێبوردن ده‌رده‌كرا. ئیمه ناتوانین به‌و شێوه‌یه بیر بكه‌ینه‌وه كه 'به‌ده‌ركردنی ئه‌و لێبوردنه چه‌نده ده‌ستكه‌وتی سیاسی ده‌ست ده‌خه‌ین'."
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه بنه‌مای دادپه‌روه‌ری به‌یاسا ده‌بێت نه‌ك به چاكسازی سه‌رپێی و گوتی: "له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دێنه رۆژه‌ڤمانه‌وه سه‌ره‌تا تا به ته‌رازووی ویژدانمان هه‌ڵینه‌سه‌نگێنین به‌په‌له بڕیاریان له‌سه‌ر ناده‌ین. ئیمه ناكه‌وینه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له رابردوودا كراون و ویژدانی گه‌لی ئێمەی برینداركردووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئابووریی توركیا، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات توركیا قه‌رز له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بكات و گوتی: "ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ خودا توركیا زۆر دووره له‌وه‌ی پێویستی به هاوكاریی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بێت. توركیا ده‌فته‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی وا داخستووه كه دووباره نه‌یكاته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین نوێنه‌ری ئه‌و عەقڵیهتهی نوقمی نیگه‌رانیمان ده‌كات، پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی جه‌هه‌په-یه و گوتی: "ئێمه گورزی ئه‌وانه‌مان به‌ركه‌وتووه كه له سه‌ختترین دۆخماندا چوونه‌ته ریزی دوژمنانمان و بوونه‌ته جبه‌خانه‌ی چه‌كی سیاسی و ئابووری ئه‌وان له‌دژمان".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "(سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو) ترسنۆكیت، سركیت، نه نه‌ته‌وه‌یی و نهخۆییت. رابردووی جه‌هه‌په كه به‌ڵای سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی هێنایه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، پڕه له رووداوی سیاسی و ئابووریی خراپتر".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له‌ژێر یه‌كه‌م رێككه‌وتننامه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی واژووی گورسه‌ل هه‌یه و له‌ژێر چوار رێككه‌وتننامه‌ی دوای ئه‌وه‌شدا واژووی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، ئینۆنو هه‌یه كه‌مال بەگ".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پێشنیازی ده‌ركردنی لێبوردن رایگه‌یاند "پێوه‌ری له‌پێشینه‌ی ئێمه له تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌دا ویژدانه. هیچ كارێك له‌به‌رخاتری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن، یان ئه‌م كه‌س و ئه‌و كه‌سایه‌تی نییە، به‌ڵام پێشێلكاری هه‌ستی گه‌ل، لای ئێمه قبووڵ ناکرێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "پێشنیازی مه‌هه‌په په‌یوه‌ندیی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه. ئێمه وه‌ك ئاك پارتی به چ پێشنیازێكه‌وه ده‌چینه به‌رده‌می، تا كوێ لێی نزیك ده‌بینه‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان دوای كاره‌كانی هاوڕێكانمان روون ده‌بنه‌وه".
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌بێ سه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كه (جەمال خاشقجی) رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانیم هێشتا بهنیازپاكییه. ئینشائه‌ڵڵا رووبه‌ڕووی دۆخێك نابینه‌وه كه ئاره‌زووی ناكه‌ین".