Filyo Kongo
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌سینا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه توركیا ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ یۆنان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و گوتی: "ئومێده‌وارم حكوومه‌تی نوێی یۆنان وه‌ڵامی ئه‌رێنیی بێت. ده‌مه‌وێت له‌و خاڵه‌دا هۆشداری بده‌م به یۆنان كه هه‌ڵاتن له دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا و متمانه به پشتیوانی كوێرانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست ده‌بن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ هه‌فتەنامه‌ی "To Vima"ی یۆنانی كه له ئه‌سینا بڵاودهكرێـهوه، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تی دیالۆگی په‌یڕه‌وكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵام وڵاتانی كه‌نار ده‌ریای ناوه‌ڕاست زۆربه‌یان گوێیان به‌و بانگه‌وازانه نه‌دا و تاك لایه‌نانه هه‌نگاویان نا و گوتی: "ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ لیبیا واژوومان كردووه گونجاوه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا و له‌و باوه‌ڕه‌داین رێزی گرتووه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ست به سنوورداركردنی ده‌ریایی".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی كه وه‌ك "تاكه نوێنه‌ری شه‌رعی له لیبیا" په‌سه‌نده یاداشتنامه‌كه‌ی واژووكردووه و گوتی: "له كاتێكدا لیبیا له 2018دا له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و له 2019دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و له 2018 و 2019دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و له 2019شدا له‌گه‌ڵ نێجیریا یاداشتنامه‌ی هاوشێوه‌ی واژووكردووه، ئایا بۆچی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا واژووی كردووه نایاساییه، ئه‌وه‌م پێ بڵێن؟ به‌پێی یاساكان بۆ ره‌وایه‌تی رێككه‌وتنه‌كان پێویسته له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌یش كراوه و ته‌واوبووه. له‌به‌رئه‌وه رێككه‌وتنه‌كه یاسایی و ره‌وایه. هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له كایه‌ی سیاسیی لیبیادا كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێزی توركیا ناكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس له میانی لووتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن كه ئایا باس له‌وه كراوه په‌نا ببرێته به‌ر دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیاركردنی سنووره ده‌ریاییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات یان نا؟ باسی له‌وه كرد كه بابه‌ته‌كه به‌ڕوونی باسی لێوه نه‌كراوه، زیاد له‌وه تیشكخرایه سه‌ر به‌رده‌وامی رێوشوێن و به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه و دیداره‌كان له‌و باره‌یه‌وه و گوتی:
"ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕوون و ئاشكرا به سه‌رۆكوه‌زیران میچۆتاكیس-مان راگه‌یاند كه ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. ئومێده‌وارم حكوومه‌تی نوێی یۆنان وه‌ڵامی ئه‌رێنیی بێت. ده‌مه‌وێت له‌و خاڵه‌دا هۆشداری بده‌م به یۆنان كه هه‌ڵاتن له دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا و متمانه به پشتیوانی كوێرانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست ده‌بن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یۆنان به‌رپرسیارێتیه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه به‌جێ نه‌گه‌یاندووه كه توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا واژوویكردووه، دووپاتیكرده‌وه كه تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریایی توركیا هه‌موو جۆره هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆچبه‌رانی ساڵی 2015 دووباره نه‌بێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند "چاوه‌ڕوانیكردن ئه‌وه‌ی توركیا هه‌موو قورسایی بابه‌تی كۆچبه‌ری نایاسایی و په‌نابه‌ران كه بابه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ڵگرێت دادپه‌روه‌رانه نییه. له كاتێكدا توركیا میوانداری سێ ملیۆن و 700 هه‌زار پەنابەری سووریا ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی له سنووره‌كانی خۆههڵاتمان كۆنترۆڵ بكات، ناگونجێت ئه‌و جۆره بانگه‌شانه قبوڵ بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر له قوبرس، باسی له‌وه كرد كه ئه‌نقه‌ره هه‌میشه كاری كردووه بۆ چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه و درێژخایه‌ن، به‌ڵام لایه‌نی روم پێداگره له‌سه‌ر دان نه‌نان به یه‌كسانی سیاسیی توركه قوبرسییهكان.