Eşref Musa
22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2019
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای ئه‌مریكا نزیكهی٦٠ بارهه‌ڵگر ئامێر و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بۆ ئه‌و كێڵگه نه‌وتییان ره‌وانه كردووه كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له هه‌ردوو پارێزگای حه‌سه‌كه و دێرازۆر له سووریا كۆنتڕۆڵ كراون.
ئاژانسی ئانادۆڵو گرته‌ی ئه‌و كاروانه ئه‌مریكییه‌ی تۆمار كردووه كه شه‌وی رابردوو له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لوه‌لیده‌وه چووه قه‌زای قامیشلو.
پێشتر ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاندبوو كه ژماره‌یه‌ك ته‌كنیككار و ئه‌ندازیاری نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی چوونه‌ته كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر و به‌مه‌به‌ستی پاراستنیشیان چه‌ندین سه‌ربازی سعوودی له یه‌كه‌كانی گوندی سه‌وز جێگیركراون.