Halil Demir,Ramal Abdullah Mahmood
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
عه‌زاز/ئیدلب- AA
لە ئاکامی تۆپبارانی رژێمی ئەسەد بۆ شاری ئەلباب لە گوندەواری پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، پێنج هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له شارئ ئەلباب رایگه‌یاند هێزه‌كانی رژێم ده‌وروبه‌ری بازاڕی شارۆچكه‌كه‌یان تۆپباران كرد.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له بۆردومانەکەدا پێنج هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
به‌مه‌به‌ستی خستنه ژێر چاودێری پزیشكى برینداران گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئەلباب.
پێكدادانه‌كانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له هێڵی بهرپێشەوە له باشووری ئەلباب له به‌یانییه‌وه له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی تەدیف ده‌ستی پێكردووه و له ژماره‌یه‌ك شوێن به‌رده‌وامه.