Bayram Altuğ,Ramal Abdullah Mahmood
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
جنێڤ – AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕی له ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییانی سڤیل له‌و ناوچانه‌ی ده‌رعا كه له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی كۆنتڕۆڵ كراوه.
گوته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لیز ترۆسهل به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند چاودێری ره‌وشی ده‌رعا ده‌كه‌ن كه رژێم و پشتیوانی به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی.
ترۆسهل سه‌رنجی بۆ ره‌وشی ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه راكێشا كه ناوچه‌كانیان له لایه‌ن رژێمه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە و گوتی: "هێشتا نیگه‌رانین له ره‌وشی هاووڵاتییانی سڤیل كه ناوچه‌كانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت و پشتیوانانی كۆنتڕۆڵ كراون هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هاووڵاتییانی سڤیلین به‌هۆی به‌رده‌وامیدان به توندوتیژییه‌كان له ده‌رعا".
ناوبراو هاوكات نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی له ره‌وشی هاووڵاتییانی سڤیل له كه‌مپی یه‌رموك كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.
هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی له ٢٠ی حوزه‌یران به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ده‌رعا كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای سووریا له ده‌ست ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی به پشتیوانی ئاسمانی رووسیا ده‌ستی كرد به ئۆپه‌راسیۆن. به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه زیاتر له ٢٠٠ سڤیل گیانیان لەدەستداوە.