Abdullah Shukur
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە نووسراوێک وەڵامی پرسیاری چەند رۆژنامەنووسێکی دایەوە و تێدا رایگەیاند کە نیازیان ھەیە ئەو ئۆتۆمبێل و چەک قورسانەی بە پەیەدە/پەکەکەیان داوە، وەربگیرێنەوە.
پنتاگۆن بە نووسراوێک وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە دوێنێ چەند رۆژنامەنووسێک ئاراستەی گوتەبێژی پنتاگۆن رۆب مانینگ-یان کردبوو.
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە پەسیبووی ئایا کۆکردنەوەی ئەو چەکانە بە ھەنگاو دەبێ؟ پنتاگۆن گوتی: "لە دوای لەناوبردنی ھەڕەشەکان، نیازمان وایە ئەو ئۆتۆمبێلە گەورە و چەک قورسانەی بە پەیەدە/پەکەکەیان دراون، کۆبکەینەوە".
لە نووسراوەکەی پنتاگۆندا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەمریکا چاودێری بەکارھێنانی ئەو چەکانە لە ناوچەکەدا دەکات و یەکەمین مەرجی ئەمریکاش بۆ پشتیوانیکردن ئەوەیە کە دەبێ ئەو ھێزانەی پشتیوانی لێ دەکرێن پابەندی یاساکانی شەڕ و پێکدادان بن.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی دیکە کە پرسیبووی ئایا بەمەبەستی پشتیوانیکردنی کۆبوونەوەکانی جنێڤ، چەک بە ھێزەکانی سووریای دیموکرات (پەکەکە/پەیەدە) دەدرێ؟ لە وەڵامدا پنتاگۆن رایانگەیاندووە کە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوامە و بەمەبەستی لەناوبردنی یەکجارەکی ئەو رێکخراوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی پەکەکە/پەیەدە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی چۆنییەتی ئەو ھاوکارییە نەکراوە و ئاشکراش کرا کە چاو بە پێدانی ھاوکارییەکان بە پەیەدە/پەکەکە دەخشێنرێتەوە.