Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
پاریس / به‌رلین - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نه‌بێته نێوه‌ندگیری قه‌یرانی نێوان حكوومه‌تی ئیسپانیا و كه‌ته‌لۆنیا.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پێشانگای كتێبی فرانكفۆرت له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ماكرۆن روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، گوتی: "بۆچی ئه‌ورووپا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ناچنه ناو بابه‌تی كه‌ته‌لۆنیاوه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ورووپا له ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه. ئه‌گه‌ر من دژی كێشه‌ی كه‌ته‌لۆنیا بم ئه‌وا ده‌بێته ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئیسپانیا و، ئه‌وه شتێك نییه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران و شانشینی ئیسپانیاوه قەبووڵ بكرێت".
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێیوانییه كهتهۆلۆنییهكان له‌ژێر فشاردابن و رایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه پشتگیریی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا ماریانۆ راجۆی ده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كرد له‌وباره‌وه و گوتی،"پێویسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا نه‌بێته نێوه‌ندگیری نێوان مه‌درید و كه‌ته‌لۆنیا."
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ، له‌باره‌ی گرژییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیاوه رایگه‌یاند، هیوادارن دیالۆگ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا ده‌ستپێبكات و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئیسپانیادا كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.