Ali Mukarrem Garip,Rewa Mahmut Hasan
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
کەرکووک-AA
دانیشتوانی شارۆچکەی تازە ئازاد کراوی حەویجە، داوا لە حکوومەت دەکەن کە هاوکاریان بکات بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی شارۆچکەکە تاکو بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
دانیشتوویەکی حەویجە بەناوی محەمەد سەلمان لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ماڵەکەی خۆی لە حەویجە بەجێهێشتووە و پەنای بردۆتە گوندێک لەسەردەمی داعشدا بۆ ماوەی ساڵ خۆراک و ئاویان دەستنەکەوتووە و دەڵێت، "بە هۆی قەدەغەکانی داعشەوە ساڵانێکە تەلەفۆن و رادیۆ و تەلەڤیزیۆن و ئینتەرنێتمان نییە".
سەلمان ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا لەدەست داعش رزگاریان بووە، بەڵام هیچ بینایەک بە ساغی نەماوە لە شارۆچکەکە و داوا لە حکوومەت دەکات کە ناوچەکەیان سەرلەنوێ بنیات بنێنەوە و دەڵێت "دەبێت زامنی گەڕانەوەی خەڵک بکرێت بۆ ماڵەکانیان و گوندەکانیان بەتایبەت ئەوانەی لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکاندا ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن".
محەمەد سەلمان باس لەوەش دەکات کە هەر بە هۆی قەدەغەکانی داعشەوە چەندین منداڵ بێبەش بوون لە خوێندن.
فەرماندەی لیوای هێزی قائمی تورکمانی سەر بە حەشدی شەعبی، زەکی کەمال ئاماژەی بەوەدا کە لە نزیکی حەویجە و لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٤٠ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون.