Zana Natık Kerem
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
بەیروت ــ AA
هێڵی ئاسمانی كوێت رایگەیاند كە بە هۆی هەڕەشەكانی ئەمریكا لە بارەی ئەگەری وەشاندنی گورز لە سووریا لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی نیسانی 2018وە، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ بەیروت راگرتووە.
لە توێتكێدا، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی كوێت ئاماژەی بەوەداوە كە راگراتنی گەشتە ئاسمانییەكان دوای ئەوە دێت كە بەرپرسانی قوبرس هۆشداری جددیان داوە لە بارەی مەترسی فرێن بەسەر ئاسمانی لوبناندا.
دوێنێ چوارشەممە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دابووە رووسیا لەوەی وەڵامی هێرشە كیمیاییەكەی سەر شاری دوما دەداتەوە و گوتووبووی: "مووشەكەكان بە رێوەن".
هاوكات رێكخراوی ئەورووپا بۆ سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەكان (Eurocontrol) داوای لە كۆمپانیا فڕۆكەوانەكان كرد كە لە بەرامبەر ئەگەری هێرشی ئاسمانی و مووشەكی بۆ سووریا لە گەشتەكانیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەریا بن.