Ramal Abdullah Mahmood
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند كه ناكۆكی (له نێوانیان) نییه له‌باره‌ی مێژووی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
هێزه‌ر ناوێرت له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "ناكۆكی (له نێوانیان) نییه له‌باره‌ی مێژووی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه. به نانی ئه‌و هه‌نگاوه پێشێلكاری زۆر خراپ كراوه به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یماننامه‌ی چه‌كی كیمیاییان واژوو كردووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له رووسیا گرت و گوتی: "ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه بڕیاره‌كه له لایه‌ن رووسیا و سیاسه‌ته‌كانی دیكه‌ی گومان ده‌خاته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ داماڵینی چه‌ك له سووریا".
هێزه‌ر ناوێرت جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و زانیاریانه‌ی له دوماوه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوون متمانه‌پێكراون و له لایه‌ن رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاییه‌وه لێیان ده‌كۆڵرێته‌وه و گوتی: "ئه‌مه هێرشێكی وه‌حشیگه‌رانه‌یه و ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنه‌رانی چه‌كی كیمیایی به به‌رپرسیار بزانێت. له پێناو گه‌لی سووریا ده‌كه‌وینه خۆ".