بەیروت
باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا لە بەیروت (ئەنجیلینا ئێخۆرست) گوتی " دوای مەسەلەی وەرگیرانی حیزبولڵا لە لیستی تیرۆری جیھانی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، لوبنان داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکەی نەکردووە.
ئێخۆرست راشیگەیاند ئەگەر داوایەکی لەو شێوەیە بەرزبکرێتەوە، ئەوا لەلایەن بەرپرسانی لوبنانەوە تاوتوێدەکرێ و دەخرێتە بەردەم یەکێتی ئەوروپا. دوا بڕیاریش ھەر لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دەردرکرێ.
یەکێتی ئەوروپا ھەر شەش مانگ جارێک لیستی تیرۆری جیھانی ھەمواردەکاتەوە. یەکێتییەکە لەدوا ھەموارکردنەوەدا حیزبولڵای لوبنانیشی خستووەتە لیستەکەیەوە.