بەیروت
ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی سوریا بە هۆی دەستپێكردنی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەكەیان پەنایان بردۆتە بەر وڵاتانی توركیا، لوبنان و ئوردن.
رێژەیەكی زۆری ئەو خەڵكە لە وڵاتی لوبنان گیرساونەتەوە و زۆربوونی ژمارەی پەنابەران، نیگەرانی حكومەت و خەڵكی لوبنانی لێكەوتۆتەوە. ئەمەش وای كردوە كە بێكاری یان كاركردن بە داهاتێكی زۆر كەم لەو وڵاتە سەرهەڵبدا.
یەكێك لەو پەنابەرە سوریانە، كچێكە بە ناوی سەحەر ساڵح كە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەكەی رایكردووە بۆ لوبنان و وەك خۆی دەڵێ لە دۆخێكی زۆر خراپەدا دەژین.
سەحەر گوتی:" دەمەوێ جارێكی دیكە دەست بە خوێندن بكەم بەڵام ناچارم لە زەوییە كشتوكاڵیيەكان كرێكاری بكەم. پێشتر لە سوریا هیچ كارێكم نەكردبوو."
پەنابەرێكی دیكەیەی خەڵكی رەققای سوریا، غەریب زاهیر دەڵی: "لە سوریا خەریكی كاری كارەباچێتی بووم بەڵام ئێستا كرێكاری زەویە كشتوكاڵییەكانم. كرێكارانی لوبنانی رۆژانە 30 هەزار لیرەی لوبنانی وەردەگرن بەڵام بەڵام ئێمەی سورییەكان 10 هەزار لیرەی لوبنانی وەردەگرین."
پەنابەرێكی دیكە بە ناوی عوبەید ئەحمەد كە ساڵیك بەر لە ئێستا هاتۆتە لوبنان و خانووەكەی لە رەققا لە لایەن رژێمی سوریاوە روخێنراوە. ئاماژەی بەوە دەكا كە باوكی چوار كچە و ئێستا هاوكاری خۆراك وەردەگرێ.