Mazın Asad
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2016
لە بەیروتی پایتەخی لوبنان پێشبڕکێیەک بۆ دیاریکردنی جوانترین سەگ بەڕێوەچوو، کە تێیدا ٢٠ سەگی سەفکان رکابەرییان لەگەڵ یەکتردا کرد.
پێشبڕکێکە لە پارکی سهنایا لە ناوەندی بەیروت بەڕێوەچوو، ژمارەیەک سەگی جۆراجۆر بەشدارییان پێکرا.
پێشبڕکێکە لایەن رۆژنامەوانێکی کەناڵی لوبنان, بەناوی ماریا مالوف بەرێوەبرا، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، مالوف رایگەیاند ٢٠ جۆر سەگ لە پێشبڕکێکەدا که لەژێر ناونیشانی "جوانترین سەگی مێ و سەگی نێر" بهڕێوهدهچێت، بهشدارییان پێکراوه.
مالوف ئاشکرایکرد بیرۆکهی رێکخستنی ئەو پێشبڕکێیە هی کورەکەی، ناسر سەمانی تەمەن حەوت ساڵ بووە و خۆشی ئەندامە لە لیژنەی ناوبژیوانانی ھەڵبژاردنی سەگەکان.
ئهو رۆژنامهوانه رایگەیاند مەبەست لە پێشبڕکێکە ناساندنی لوبنانە بەجیھان لە بابەتی سەگ و دوورکەوتنەوەیە لە لە قەیرانی وڵاتەکەیان کە ھێشتا درێژەی ھەیە.
یەکێک لەوانەی سەگێکی ئەڵمانی بەناوی "سیما" بەشداریپێکردووە، گوتی: "سەگەکان خاوەن دڵسۆزییەکی وان کە لە هیچ کەسێکدا نابینرێت. بەخێوکردنی سەگ لهبەخێوکردنی ئاژەڵەکانی دیکە ناچێت و باری دەروونیی مرۆڤ باشدەکات. زانستی پزیشکیی مۆدێرنیش ئەمەی سەلماندووە. ئەم پێشبڕکێیە مرۆڤەکان لە قەیرانەکانی وەک زبڵ و خاشاک، سیاسەت و ئابووریی دووردەخاتەوە".
یەکێکی دیکە بەناوی جاک عیسا کە سەگێکی بهناوی سەگی "بلوی" بەشداریپێکردووە، رایگەیاند نزیکەی ساڵ و نیوێکە لەگەڵ سەگەکهی دەژی و وەک ئهندامێکی خێزانەکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
سەگەکانی پێشبڕکێکە سەرنجی ھاووڵاتییانی لوبنان و بهتایبهتیش مناڵانیان راکێشا. سەگەکان بەجلوبەرگ و شتومەکی جۆراجۆر رازێنرابووونهوە و لەسەر فهرشی سوور تێپەڕبوون. بە درێژایی پێشبڕکێکە بەھۆی ئەوەی سەگەکانیان جاروبار حهز بە یارییکردن دەکەن و جاروباریش ھەوڵی هێرشبردن دەدەن، خاوەن سەگەکان رووبەڕووی ناڕهحهتیی زۆر بوونەوە.
ھاوکات لە سەرەتای پێشبڕکێکەدا سەگی جۆری لابرادۆر نمایشکرا کە یەکە ئەمنییهکانی لوبنان بۆ دۆزینەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و تەقەمەنیی بەکاریدەھێنن.
ئەو سەگانەی بەشدارییان پێکرابوولە پێشبڕکێکەدا، نمایشی جۆراجۆریان ئەنجامدا.
ئەندامانی لیژنەی ناوبژیوانان بەپێی جوانی سەگەکان، ھەڵسوکەوت، نمایش و جۆر و باری تەندروستییان ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن و پاشان نمرەیان بۆ دادهنێن.
سەگی جۆری شوانی ئەڵمانی (عەنتەر) لەسەر ئاستی سەگە نێرەکان پلهی یهکهمی بهدهستهێنا لهکاتیكدا سەگی جۆری شیڤاڤا (کەلڤی) لەسەر ئاستی سەگە مێیەکان یەکەم بوو.