تاران
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (جەمیل چیچەک) لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئێران، بەجیا چاوی بە سەرکۆمار ی ئەو وڵاتە (حەسەن روحانی) و سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران (ھاشمی رەفسنجانی).
ھەردوو دیدارەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوە چوون و تیایاندا باس لە دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پرسی سوریا بەتایبەت کرا.
دوای دیدارەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا (ئەحمەد داود ئۆغڵو) و سەرکۆماری ئێران (حەسەن روحانی) لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری نوێدا، پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات رەھەندێکی دیکە بەخۆیەوە دەبینێ.