Shamal Nouman Bakir
25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
AA
"فەڵەستینی میسریی"، ئەو ناوە بوو کە دامەزرێنەری بزووتنەوەی زایۆنیستی جیهانی لەسەر خاکی سینای میسری داینا کە لە دێرین زەمانەوە، خەونێکی جوولەکەکان بووە و هەمیشە لە هزر و بیریاندا ماوەتەوە.
لەبەر ئەوەی سینا لە ویژدانی جوولەکەدا جێگیربووە، بەو پێیەی کە دۆڵی پیرۆز لەخۆدەگرێت بەوەیش چاویان بڕیووەتە ئەوەی کە تیادا نیشتەجێ بن، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی بە درێژایی تەمەنی خۆی هەمیشە دژی ئەو ئاواتەیان وەستایەوە و بە درێژایی سەردەمەکان سیاسەتەکەی لەمبارەیەوە نەگۆڕ بووە.
وێرای ئەوەی کە دەوڵەتی عوسمانی جوولەکەکانی لەخۆگرتبوو کە ئیسپانییەکان لە کۆتایی سەدەی پازدەهەمی زایینیی دووریانی خستنەوە، بەڵام بەرهەڵستی جێگیرکردنیانی کرد لە سینا و لەمبارەیەوە هەوڵی زۆریان دا کە یەکەمیان لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەم بوو.
مێژوونووسی میسریی عەبدولعەزیز شیناوی لە بەشی دووەمی کتێبە بەناوبانگەکەی "دەوڵەتی عوسمانی دەوڵەتێکی ئیسلامی بوختان بۆ کراوە"دا باس لەوە دەکات کە کاتێک سوڵتان سەلیمی یەکەم چووە میسرە، فەرمانێکی دەرکرد و کۆچکردنی جوولەکەکانی بۆ سینا قەدەغە کرد و دوای ئەوەی کە کوڕەکەی سوڵتان سولەیمانی "قانوون"ی دەسەڵاتی گرتە دەست فەرمانێکی دەکرد و تیادا فەرمانەکەی باوکی بە قەدەغەکردنی کۆچکردنی جوولەکە بۆ سینا دووپات کردەوە، ئەوەیش بەمانای ئەوە دێت کە دەوڵەتی عوسمانی ئاگاداری هەوڵە سەرەتاییەکانی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان بووە.
لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی دووەم، کوڕی سوڵتان سولەیمان کاتێک دەوڵەتی عوسمانی تووشی لاوازی بوو، جوولەکەکان بە سەرکردایەتی کەسێک کە بەڵگەنامەکان بە "ئیبراهامی جوولەکە" ناویان بردووە توانی بە شێوەیەکی پچڕپچڕ کۆچ بۆ سینا ئەنجام بدات و لەو کاتەدا شاری تور-ی هەڵبژارد بۆ نیشتەجێبوون، ئەوەیش لەبەر ئەوەی بەندەری هەبووە و کەشتییەکان دەیانتوانی لەنگەربگرن و بە وشکانیش بە هێڵی کاروانەکان لەگەڵ قاهیرە و فەرما (باکووری رۆژهەڵاتی میسر) بەستراوەتەوە کە بە شیوەیەکی گشتیی لەڕێگایەوە دەتوانن پەیوەندی بە جیهانەوە بکەن و کۆچبەری زیاتر بهێنن.
بەڵام جوولەکەکان لە سەردەمی سوڵتان مورادی سێیەم، کوڕی سوڵتان سەلیمی دووەم، پەلاماری مەسیحییەکانی سەربە کڵێسای سانت کاترین-یان دا، ئەوەیش وای کرد کە مەسیحییەکان سکاڵا لەسەر جوولەکەکان لای دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عوسمانی لە قاهیرە تۆمار بکەن.
لەبەر ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی نوێنەرایەتی دەسەڵاتی باڵای ئیسلامی دەکات لە جیهانی ئیسلامییدا و بەرپرسە لە سەلامەتی و ئاسایشیی پەیڕەوکەرانی ئایینەکانی دیکە کە لەژێر سایەیدا دەژین، بۆیە والی قاهیرە کە نوێنەرایەتی سوڵتان دەکات لە میسر، پەلەی کرد لە دەرکردنی سێ فەرمانی دیوانی کە بەپێیەوە سەرجەم ئەو جوولەکانەی کە لە سینا نیشتەجێ بووبوون دەرکران و بڕیاری دا، نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لە سینا قەدەغە بکرێت.
دەرکردنی ئەو فەرمانانە بە مەبەستی دژایەتی ئایینی نەبووە، بەڵکو ئامانج لێیان جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی دەوڵەتی عوسمانی بووە بەرامبەر بە پەیڕەوکەرانی ئایینەکانی دیکە کە پیڕەوکەرانی کڵیسای سانت کاترین لەلایەن جوولەکەکانەوە پەلامار دران هەروەک لەسەرەوە باسکراوە، لەلایەکی دیکەیشەوە دەرکردنی فەرمانەکان رێوشوێنک بووە بۆ بەرنگابوونەوەی دامەزراندنی ناوچە و کەرت لەنێو سنووری دەوڵەتێک کە ئامانجەکانی دیاریی کراوە، بەوپێیەی کە جوولەکە ئایینە نەوەک نەتەوە و جوولەکەکانیش لە کۆمەڵگاکانی عەرەبی و رۆژئاوا دەژیان و تیكەڵ بە سەرجەم لایەنەکانی ژیان بووبوون لەو ناوچانەدا، بێ ئەوەی پێویست بە بیرۆکەی دامەزاندنی دەوڵەتێکی کۆکەرەوە بکات.
ئەو سێ فەرمانانەی کە دەرکران بە شێوەیەکی پچرپچر لە میانی پێنج ساڵدا دەرکران کە والی عوسمانی لە قاهیرە، حەسەن پاشا فەرمانێکی دەرکرد بە ژمارە ١٤٩ لە یەکی حوزیران ١٥٨١ و فەرمانێکی دیکەیشی بە ژمارە ١٥١ لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٥٨٣ دەرکرد، هەروەها فەرمانی سێیەمیش والی عوسمانی لە قاهیرە، سینان پاشا دەریکرد بە ژمارە ١٦٠ لە ١٣ کانوونی یەکەمی ١٥٨٥.
لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمی زایینی و لە ئەنجامی ئەو لاوازییەی کە کەوتە نێو جەستەی دەوڵەتی عوسمانی، میسر کەوتە ژێر قەلمڕۆیی بەریتانیا، بەوەیش جارێکی دیکە تەماعکارییەکانی جوولەکە بۆ خاکی سینا سەری هەڵدایەوە و دوای ئەوەی کە سوڵتان عەبدلحەمیدی دووەم رەتی کردەوە رێگا بە نیشتەجێ بوونی جوولەکە بدات لە فەڵەستین.
پێویستە لەمبارەیەوە ئاماژە بدەین بە نووسینێکی یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی زایۆنیستی بەناوی، ئیی لی ئەبو عەسەل لە کتێبەکەی "هەستانەوی جیهانی جوولەکە" سەبارەت بە هەوڵی بزووتنەوەی زایۆنیستی بۆ نیشتەجێبوون لە سینا کە نووسیویەتی ".... گفتوگۆی سیاسیی تێروتەسەل لەنێوان تیودۆر هرتزل و حکوومەتی میسر و لۆرد کرۆمەر نوێنەری بەریتانیای مەزن لە دۆڵی نیل ئەنجامدرا و دواتر گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دامەزراندنی نیشینگەیەکی جوولەکە لە ناوچەی عەریش".
بەوەیش دەردەکەوێت کە دامەزێنەری بزووتنەوەی زایۆنیستی، تیودۆر هرتزل ئامانجی ئەوە بووە جوولەکەکان لە عەریش نیشتەجێ بکات لە جیاتی تور بۆ ئەوەی سینا وەک خاڵی پەلاماردانی فەڵەستین بەکار بهێنێت.
هەروەک چۆن سوڵتان عەبدلحەمیدی دووەم بەرهەڵستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جوولەکەی لە فەڵەستین دەکرد، بەهەمان شێوەیەیش بەتوندی بەرهەڵستی نیشتەجێکردنی جوولەکەکانی دەکرد لە نیمچە دوورگەی سینا، وێڕایی ئاسانکارییەکانی حکوومەتی میسر لەو سەردەمەدا بەڕیگادان بە نێردەکانی زایۆنیستی بەگەڕان لە سینا بەو پێیەی کە ئەڵقە لە گوێی بەریتانیایە.
هەروەها چەندین فەتوای ئایینیش لە بابی عالی (سەرۆکایەتی حکوومەت) دەرکران کە باسیان لەوە دەکرد ئەو فەرمانانەی کە لەلایەن سوڵتانی عوسمانی دەردەکرێن و ئاراستەی والییەکانی میسر لە بنەماڵەی محەمەد عەلی دەکرێن، رێگایان پێ نادات رەزامەندی نیشان بدەن لەسەر نیشتەجێکردنی کەسانی بیانی و پێدانی ئۆتۆنۆمی پێیان.
ئەو هەلوێستە توندانەی دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر بە بەریتانیا، حکوومەتی لەندەنی ناچار کرد خۆی بەدووربگرێت لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەی بزووتنەوەی زایۆنیستی کە دەبێتە هۆی زیادکردنی کێشەکانی بەریتانیا لە میسر، بەتایبەتی کە رای گشتی میسر بەتوندی بەرهەڵستی ئەو پرۆژەیەی دەکرد کە دواتر لەبار برا.
لەمەوە ئەوەمان بۆ پشتڕاست دەبێتەوە کە دەوڵەتی عوسمانی کاری دەکرد لە پێناو دۆزینەوەی یەکێتییەکی سروشتیی لەنێوان ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کە لەژێر فەرمانڕەواییدا بوون و هەمیشە دژی ئەو پیلانگێریانە دەوەستایەوە کە لە دژیان دادەڕێژرا.