25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئیمارات کە لە هەوڵی پەرتکردنی رەوتە ئیسلامییەکانی نیشتمانی عەرەبدایە، دەیەوێت ئەم بزووتنەوانە لە ناوچەکە وەدەربنێت و لەگەڵ سعوودیە و چەند هاوپەیمانێکی دیکەیدا بزاوتە ئیسلامییەکانی هەڵگری ئایدۆلۆجیای "ئیخوان موسلمین" بە هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکانیان وەسف دەکەن، ئەم هەڵوێستەشیان لەدوای "بەهاری عەرەبی"یەوە زیاتر ئاشکرا بووە.
لەم چوارچێوەیەشدا ئیمارات بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی گەلانی ناوچەکە بووە پێشەنگی ئەو وڵاتانەی شۆڕش بەسەر شۆڕشی گەلاندا دەکەن، بەمشێوەیە لەڕێی ئەو بوودجە زەبەلاحەی بۆ ئەم بابەتە تەرخانی کردبوو دەستی کرد بە بەرەنگاربوونەوەی رەوتە ئیسلامییە میانڕەوەکان کە دیارترینیان ئیخوان بوو لە میسر.
حکوومەتی ئەبوزەبی هەر بەمەوە نەوەستا و تا ئێستا بەردەوامە لە دژایەتیکردنی پارتی نەهزە لە تونس و بزووتنەوەی حەماس لە فەڵەستین و بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، ئەلقاعیدە و شەباب-یان دەچوێنێت.
لەلایەکی دیکەوە ئیمارات هەوڵدەدات لەبەرامبەر ئەو تێگەیشتنە باوەی رەوتە ئیسلامییەکان هەیانە، تێڕوانینێکی نوێ بۆ ئیسلام بهێنێتە کایەوە، لەم چوارچێوەیەشدا لە ساڵی ٢٠١٦دا بەهەماهەنگی لەگەڵ رووسیا و دەزگای ئەزهەر لە گروزنی پایتەختی چیچان کۆنفڕانسێکی رێکخست.
لەم کۆنفڕانسەدا کۆمەڵێک بابەتی دوور لە تێڕوانینی ئەهلی سەلەف تاوتوێ‌کران کە هەندێکیان تا تەکفیرکردنیش چوون، ئەمەیش کاردانەوەی تواندی زانایانی ئیسلامی و تەنانەت زانا ئاینییە سەلەفییەکانی سعوودیەی بەدوای خۆیدا هێنا.
- ئیمارات له رێگای پشتیوانیكردن له دژبه‌رانی شۆڕش بووه‌ته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی قه‌یرانه مرۆییه‌كان
ئیداره‌ی ئه‌بوزه‌بی كه دوای هاتنه سه‌ر حوكمی ئیخوانه‌كانی میسر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٢دا هه‌ڵوێستی ده‌ركه‌وت له دژایه‌تی شۆڕشدا، پشتیوانی له‌و كوده‌تا سه‌ربازییه كرد كه له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا له سێی ته‌مووزی ٢٠١٣ ئه‌نجام درا.
ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیمارات له سووریا، لیبیا و یه‌مه‌ن ئیداره‌دانی دژبه‌رانی شۆڕش، بووه‌ته هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و پێكدادانی سه‌ربازی له‌و وڵاتانه. ئه‌مه‌یش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی قه‌یرانی مرۆیی زیاتری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به رێگای سیاسیی گه‌یاندووه‌ته خاڵی بنبه‌ست.
ئیداره‌ی ئه‌بوزه‌بی له ٢٠١٤ به‌ره‌كانی خۆی له یه‌مه‌ن و لیبیاش كرده‌وه. له یه‌مه‌ن پشتگیری له ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور-ی جوداخواز كرد له دژی پارتی چاكسازی كه به‌وه ناسراوه له ئیخوان نزیكه. له لیبیایش پشتگیری له سه‌ركرده‌ی هێزه نایاساییه‌كانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر كرد له دژی حكوومه‌تی لیبیایه به سه‌رۆكایه‌تی فائز سه‌راج كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پیادا نراوه.
دواتر ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه بۆسه‌ی بۆ به‌رپرسانی پارتی چاكسازی داناوه. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له دژی هێزی سیاسیی یاسایی كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كگرتوویی وڵات هه‌وڵی شكستهێنانی ده‌دا به حووسییه‌كان، ئه‌و هه‌وڵی ده‌دا باشووری یه‌مه‌ن له باكوور جیا بكاته‌وه.
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئیمارات بۆ كه‌نارخستنی پارتی چاكسازی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. پارته‌كه كه له‌ژێر چه‌تری حكوومه‌تی یاسایی به‌رده‌وام بوو له كاره‌كانی كه له‌لایه‌ن سعوودییه‌وه پشتگری ده‌كرێت پشتیوانهكانیشی هاتنه ریزی هێزه‌كانی حكوومه‌ت كه له دژی حووسییه‌كان ده‌جه‌نگن.
هه‌روه‌ها له لیبیایش حه‌فته‌ر به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت و پشتگیری ده‌كات كه له دژی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌جه‌نگێت و له‌و هێرشانه‌ی بۆسه‌ر ته‌رابلوس له چواری نیسانی ٢٠١٩ ئه‌نجامی دان رایگه‌یاندبوو كه به‌مه‌به‌ستی "راماڵینی ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه ده‌ستی پێكردووه كه پشتیوانی له حكوومه‌تی سه‌راج ده‌كه‌ن".
- كێشه ئابوورییه‌كانی ئیمارات كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیشی له لیبیا و یه‌مه‌ن
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كێشه ئابوورییه‌كانی ئیمارات كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر پشتیوانییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هێزه‌كانی حه‌فته‌ر له لیبیا و ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور له یه‌مه‌ن. تیشكیش ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانانی ئه‌بوزه‌بی له‌و دوو وڵاته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئیمارات.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له حكوومه‌تی ئیمارات، ئه‌نوه‌ر قرقاش له ١٨ی حوزه‌یران به Bloombergی ئه‌مریكی راگه‌یاند كه هۆكاری ئه‌و شكسته بۆ بڕیاری تاكلایه‌نانه‌ی ژماره‌یه‌ك له دۆسته‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و گوتی: "له‌م دواییه‌دا هه‌ستمان به هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره‌ی ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور له یه‌مه‌ن و حه‌فته‌ر له لیبیا كرد. ده‌ریش كه‌وت كه ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه تاكلایه‌نانه زۆربه‌یان هه‌ڵه‌ن".
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌هۆی ره‌وشی ئابووییه‌وه، ئیمارات واز له پشتیوانیكردنی حه‌فته‌ر و ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور ده‌هێنێت، یاخود هه‌ر هیچ نه‌بێت پشتیوانییه‌كانی بۆ ئه‌و هێزانه كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕان وای بۆ ده‌چن ئیمارات له لیبیا، یه‌مه‌ن یاخود وڵاتانی دیكه به پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان یان كۆمه‌ڵه، رێكخراو و پێكهاته‌ی سه‌ربه بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان دژبە بزووتنه‌وه ئیسلامییه چالاكه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه.
پسپۆڕان تیشكیش ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی بیر و سیاسه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامییانه ئیمارات كۆنفرانس ده‌به‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی "ئایینی" وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ.