دیداری جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەڕێوەبەڕی گشتیی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوح یڵماز و بەڕێوەبەڕی گشتیی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، فێرناندۆ ئاریاس پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمییان تاوتوێ کرد.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوح یڵماز و بەڕێوەبەڕی گشتیی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، فێرناندۆ ئاریاس پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمییان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نوح یڵماز لە شاری لاھای لە ھۆڵەندا چاوی بە فێرناندۆ ئاریاس کەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی.