Betül Yürük
28 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2022
نیویۆرک - AA
لە شاری سان ئانتۆنیۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، تەرمی ٤٢ کەس لە ناو بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە کە پێدەچێت کۆچبەر بن، لانی کەم ١٦ کەسیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، لە شاری سان ئانتۆنیۆ تەرمی ٤٢ کەس لە ناو بارهەڵگرێکی جێهێڵدراودا دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت کۆچبەر بن.
هەروەها ١٦ کەسی دیکەی ناو بارهەڵگرەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
پێشبینی دەکرێت ئەوانەی لە ناو بارهەڵگرەکەدا بوون کۆچبەر بووبن و هەوڵیانداوە بە رێگەی نایاسایی بچنە ئەمریکاوە.
لە کاتێکدا پۆلیسی سان ئانتۆنیۆ بڵاوی کردەوە کە بە شوێن شۆفێری بارهەڵگرەکەدا دەگەڕێت، هێشتا هیچ راگەیەندراوێکی فەڕمی سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.