Kasım İleri
28 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2022
واشنتۆن - AA
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)، ئاماژەی بەوە کرد کە لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە پارێزگای ئیدلب، ئەبو حەمزە ئەلیەمەنی کردووەتە ئامانج کە یەکێکە لە سەردەستە باڵاکانی رێکخراوی ئەلحوراس کە سەربە ئەلقاعیدەیە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرماندەییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە؛ ''هێزەکانی CENTCOM لە ٢٧ی حوزەیراندا هێرشێکیان لە پارێزگای ئیدلب ئەنجامدا و تیایدا ئەبو حەمزە ئەلیەمەنی کراوەتە ئامانج، کە سەرکردەی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی حوراس ئەلدینی سەربە ئەلقاعیدەیە، لە کاتی هێرشەکەدا ئەبو حوراس ئەلیەمەنی لەسەر ماتۆڕسکیلێک بە تەنیا گەشتی دەکرد''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە نەکراوە کە لە کاتی هێرشەکەدا کەسی ناوبراو کوژراوە یان نا، بەڵام لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە کەسی مەدەنی گیانی لەدەست نەداوە.