Islam Doğru
28 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2021
سسكاچوان – AA
ده‌نگدانه‌وه‌كان به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی ٧٥١ منداڵ كه له تۆماره فه‌رمییه‌كاندا تۆمار نه‌كراون كه له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنین له باخچه‌ی قوتابخانه‌ی كڵێسای ماریهڤاڵ له ویلایەتی سكاچوان باشووری کەنەدا دۆزرانه‌وه، به‌رده‌وامییان هه‌یه.
خه‌ڵكی ره‌سه‌ن كه وه‌ك "یه‌كه‌مین گه‌ل"ی كه‌نه‌دا ناسراون دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م منداڵانه كه نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه له‌نێو خۆیاندا زاره و زار باس له تراژیدیای منداڵانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر لێك ده‌ده‌نه‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو به‌مه‌به‌ستی زانینی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له‌و گۆڕه تۆمار نه‌كراوانه‌ی منداڵانی خه‌ڵكی ره‌سه‌ن كه له باخچه‌ی قوتابخانه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه و نه‌ك هه‌ر ته‌نها كه‌نه‌دا به‌ڵكو بووه‌ته جێی سه‌رسوڕمانی هه‌موو جیهان.
- قوتابخانه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی چۆڵ
قوتابخانه‌ی كڵێسای ماریهڤاڵ ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی چۆڵ كه ١٦٥ كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی رێگینا'ی پایته‌ختی هەرێمی سسكاچوان'ه‌وه دووره.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س له سه‌ر ئه‌و خاكه ده‌ژی كه هی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی Cowessess First Nationه. له‌و ناوچه فراوانه‌دا كه تاكوته‌را خانوو ده‌بیندرێن، بینینی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌م ناوه زۆر سه‌خته.
هێڵه‌كانی مۆبایل به زه‌حمه‌ت له‌و ناوچه‌یه كار ده‌كه‌ن، بۆ ده‌ستكه‌وتنی سوته‌مه‌نی و شت كڕین به‌لانیكه‌م پێویسته نزیكه‌ی ٥٠ كیلۆمه‌تر بڕۆی تاكو ده‌گه‌یه ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون یان شارۆچكه‌یه‌ك.
- شوێنی گۆڕه‌كان به ئاڵای بچووك نیشانه كراون
قوتابخانه‌ی كڵێسای ماریهڤاڵ كه له ١٨٩٠ له‌لایه‌ن نێرده‌ی كاسۆلیكه‌كانه‌وه به هاوكاری ده‌وڵه‌ت دروست كراوه ئێستا وه‌كو زه‌وییه‌كی چۆڵ وایه. قوتابخانه‌كه له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو راده‌ستی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی Cowessess First Nationكرا، دواتر رووخێندرا و له‌نێو برا.
له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه‌ی باخچه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی لێ بووه رووفاتی ٧٥١ منداڵ دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ر گۆڕێكیان به ئامێری راداری تایبه‌ت كه ده‌توانێ بچێته قوڵایی خاكه‌وه دیاری كراون، سه‌ر گۆڕه‌كانیش به ئاڵای بچووك و گڵۆپی وزه‌ی تیشك نیشانه كراون.
له‌و شوێنه‌ی گۆڕه‌كانی لێن ژماره‌یه‌ك كه‌س كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی Cowessess First Nationئه‌ركدار كراون ئێشك ده‌گرن. ته‌واوی ئه‌م خاكه هی Cowessess First Nationه و حكوومه‌تی كه‌نه‌دا جگه له دابینكردنی هاوكاری دارایی بۆیان به هیچ جۆرێك ده‌ست وه‌رناداته كاروباری خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه.
- دانیشتوانی خۆجێیی، گۆڕە تۆمارنەکراوەکانی منداڵان وەک بەڵگەیەکی ئەو سیاسەتە خراپە دەبینن کە بەرامبەر خۆجێییەکان پەیڕەوکراوە
بە گەرمی لە چوونی راگەیاندنکاران ناڕوانرێت بۆ ئەو ناوچەیەی کە پاشماوەی جەستەی ٧٥١ منداڵی تێدا دۆزراوەتەوە لە ناوچەی خوێندنگەی شەوانە و رۆژانەی کڵێسا‌ی مارڤاڵ.
لەو رێبەری راگەیاندنەی لەلایەن جۆناسان لیرات، ئەندامی ئەنجوومەنی Cowessess First Nationەوە دراوە بە ئاژانسی ئانادۆڵو کە سەردانی ناوچەکەی کردووە، داوا لە کارمەندانی راگەیاندن کراوە لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە کە گۆڕەکانی لێیە، وێنە و ڤیدیۆ نەگرن، قسە لەگەڵ خەڵکە خۆجێییەکەدا نەکەن و پرسیاریان لێ نەکەن.
بەڵام پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، توانی گفتوگۆ لەگەڵ دوو کەسدا بکات کە ئەندامی کۆمەڵگەی کەمایەتیەکانن و دەخوازرێت لە میدیاکان دووربخرێنەوە.
ژنێکی بەتەمەن بەناوی روس کە خۆی وەک کاسۆلیکێکی تۆخ ناساند، باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە تا ١٩٥٠ خۆیشی وەک قوتابیەکی ئەو خوێندنگە شەوانە ورۆژانەی کڵێسایە ماوەتەوە و، بە پێچەوانەی ئەوەی باس دەکرێت رووبەڕووی مامەڵەی خراپ نەبوونەتەوە، ئەو منداڵانەشی لە خوێندنگەکەدا دەمردن بە گشتیی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانیان لەدەستداوە.
پیاوێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات و بە جلی نەریتی ناوچەکەوە دەهاتە ئەو شوێنەی گۆڕەکانی لێیە و نزای دەکرد، باسی لەوە کرد کە ئەو کڵێسایە و خوێندنگەیەی لە ناوچەکەدا بوون رووخێندراون، بەوەیش ویستراوە بەڵگەکان لەناوبەرن.
پیاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ونکردنی گۆڕەکان لە باخچەی خوێندنگەکەدا ماوەیەکی زۆرە لە لایەن خەڵکی خۆجێیی ناوچەکەوە قسەی لەسەر دەکرێت، ئەو گۆڕانەشی ئێستا دۆزراونەتەوە سەلمێنەری ئەو سیاسەتە خراپەن کە دەرهەقمان کراوە.
ئەو دوو کەسەی قسەیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کرد لە شوێنی رووداوەکە، داوایان کرد وێنەیان نەگیردرێت.
- رێوڕەسمی یادەوەری بۆ ٧٥١ منداڵ رێکخرا
دوێنێ ئێوارە، له نزیک ئەو ناوچه‌یه‌ی گۆڕه‌كانی تێدا دۆزرانەوە هاووڵاتییە خۆجێیەکان چادریان هەڵدرا، رێوڕەسمی یادەوەری بۆ ئەو منداڵە خۆجێییانە رێکخرا کە لە خوێندنگەی شەوانە و رۆژانەی کڵێساکە گیانیان لەدەستداوە.
لەو رێوڕەسمەدا کە نزیکەی ٢٠٠ ئەندامی کۆمەڵگە بەشداربوون، سروودی نەریتی خوێندرا و نزا کرا، ساتێکیش بە بێ دەنگی وەستان بۆ ئەو ٧٥١ منداڵەی گڵکۆیان نییە.
سەرۆکی خۆجێییەکانی Cowessess First Nation، کادموس دیلۆرم، لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و، تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە حکوومەتی کەنەدا بەرپرسە لە ترازاندنی بە زۆری منداڵان لە خێزانەکانیان و دانانیان لە کڵێسادا و، رایگەیاند: ''دەبێت نەوەی ئێستا ئەوە بزانێت. پێویستمان بەو گەنجانەیە کە درێژە بە بەرگریمان بدەن لەو بارەیەوە''.
لە رێوڕەسمەکەدا رێگە درا بەو ژمارە کەمەی رۆژنامەنووسان کە هاتبوون بۆ تەماشاکردن لە دوورەوە چاودێری بکەن، دواتر لەسەر گۆڕی ٧٥١ منداڵەکە گڵۆپ داگیرسێندرا.
- رووداوی قوتابخانە شەوانە و رۆژانەییەکانی کەنەدا
بەرپرسی Cowessess First Nation لە ویلایەتی سکاچوان، کادمووس دێلۆرم دەربارەی باخچەی کڵێسا‌ی ماریەڤاڵ رایگەیاند: "ئێرە گۆڕی بەکۆمەڵ نییە بەڵکو گۆڕی بێناوە، هێماکانی ساڵانی شەستەکانی کڵێسا‌ی کاسۆلیکی رۆمانی لەسەر گۆڕەکان هەن کە ئەو سەردەمە کاری گۆڕستانەکەیان بەڕێوەدەبرد".
بەگوێرەی تۆمارە فەڕمییەکانی کەنەدا، قوتابخانەی کڵێسا‌ی ماریڤەڵ لە ساڵانی ١٨٩٩- ١٩٩٧ خزمەتی پێشکەش کردوە و تایبەت بووە بە هاووڵاتییە رەسەنەکانی ئەمریکا کە هاووڵاتییانی سوورپێستبوون.
لەڕێی پشکنین بە رادار کە لە ١٣٩ قوتابخانەی کەنەدا ئەنجامدراون، بۆ یەکەمجار لە ٢٩ی ئایاردا لە ویلایەتی بریتیش کۆڵۆمبیا رووفاتی ٢١٥ منداڵ لە قوتابخانەیەکی شەوان و رۆژەی کڵێسەیەکدا دۆزرایەوە کە لە تۆمارە فەرمییەکاندا نەبوون.
سەرۆکی کەنەدا، جەستین ترۆدۆ دەربارەی ئەو کاردانەوە گەورەیەی بەهۆی دۆزینەوەی رووفاتی منداڵان لە قوتابخانە شەوانە و رۆژانەکانی کڵێساکاندا لەسەر ئاستی رای گشتی دروست بووە، رایگەیاند: "ئەم گۆڕستانانە یەکێکن لە تاریکترین بەشەکانی مێژووی کەنەدا".
ئەم قوتابخانانە کە لە ساڵی ١٨٤٠دا لە کەنەدا کرانەوە و لە ساڵی ١٩٩٧دا داخران زیاتر لە ١٥٠ هەزار منداڵیان بەزۆر لە خێزانەکانیان جیاکردووەتەوە.
بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە ئەو منداڵانە لە قوتابخانەکاندا لەپاڵ برسێتی و سەرما رووبەڕووی مامەڵەی خراپی جەستەیی و سێکسی بوونەتەوە.