Hakan Çopur
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
مێدیاكانی ئه‌مریكا به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون و لێكتێگه‌یشتن لەگەڵ ئه‌و وڵاته‌دا كرد.
ئه‌و لێكتێگهشتنهی له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ و كیم له سینگاپور واژوو كرا، هێنده‌ی رای گشتیی جیهانی، له‌ناوخۆی ئه‌مریكاشدا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده به‌گشتی له مێدیا ئه‌مریكییه‌كاندا به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له لێكتێگه‌یشتنه‌كه كراوه، هاوکات چه‌ند رهخنهیهكیشی لێگیراوه وه‌ك پێشنیارنهكردنی هه‌نگاوی كرداری، ده‌ستنه‌بردن بۆ هه‌ندێك بابه‌تی گرنگ و دیاری نەکردنی واده‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردن.
كه‌ناڵی CNN له‌هه‌واڵێكدا به‌سه‌ردێڕی "تره‌مپ شتێكی زۆر له كیم وه‌رناگرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه لێكتێگه‌یشتنه‌كه كۆریای باكووری ناچار نه‌كردووه دهستبهردارییهكی نوێی هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌تۆمه‌وه و باسیش له مافی مرۆڤ له‌و وڵاته نه‌كراوه.
CNN كه جار جاره تره‌مپ به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ تۆمه‌تباری ده‌كات، به‌سه‌ردێڕی ،"كیم جۆنگ ئون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت پێویستی نه‌كرد ده‌ستبه‌رداری هیچ شتێك ببێت"، هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
كه‌ناڵی Fox News كه به نزیک له تره‌مپه‌وه ناسراوه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ و كیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چووه و گوته‌كه‌ی تره‌مپی كرده سه‌ردێڕ كه له لێدوانه‌كه‌ی سینگاپوردا گوتی،"وه‌ستاندنی جه‌نگ".
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه تره‌مپ خوازیاره بۆ كۆتاییهێنان به مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باشوور و، گه‌ڕانه‌وه‌ی..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.