Sarmand Hameed
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
یەمەن - AA
راگەیەندرا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سعوودیە، مووشەکێکی بالیستی لە ئاسمانی شاری جازان باشووری ئەو وڵاتە تێکشکاندووە.
کەناڵی فەرمی ئەخبارییەی سعوودیە بڵاویکردووەتەوە، ھێزی بەرگری ئاسمانی سعوودیە، مووشەکیکی بالیستی کە لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی شاری جازان کراوە، تێشکاندووە.
کەناڵەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
لای خۆیەوە کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە میلیشیا حووسییەکان، مووشەکێکی بالیستی جۆری (بەدر ـ ١)یان ئاراستەی شاری سەربازیی فەیسەڵ لە جازان باشووری سعوودیە کردووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.