Selen Temizer,Levent Tok
30 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای پێنج ساڵ له داخرانی به هۆی داگیركردنی له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش-ه‌وه له ٢٠١٤، ده‌روازه‌ی سنووری نێوان سووریا و عێراق له پارێزگای دێرازۆر كرایه‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ده‌روازه‌ی سنووری نێوان سووریا و عێراق له قه‌زای ئه‌لبوكه‌مال سەربە پارێزگای دێرازۆر كرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
داعش له ٢٠١٤ ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه سنووریه‌دا گرتبوو، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ربه ئێران له تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ ئه‌لبوكه‌مالی له داعش پاككرده‌وه.
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش به پشتیوانی ئه‌مریكا له مانگی شوبات شارۆچكه‌ی باغۆز نزیك سنووری عێراق له ده‌ست داعش ده‌رهێنا و داگیری كرد.
له تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ژێرده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د به كرده‌یی له لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به كردنه‌وه ده‌روازه سنووره‌كه چالاكی ئه‌و گرووپانه زیاتر ده‌بێت و تێپه‌ڕینیان بۆ عێراق ئاسانتر ده‌بێت.