Emre Aytekin
30 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
راگه‌یه‌ندرا هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا ناوه‌ندی یه‌كگرتووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له قه‌ته‌ر داخستووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا كۆتایی به چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی یه‌كگرتووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێناوه، كه له‌نێو بنكه‌ی سه‌ربازیی العوبهیدی قه‌ته‌ردا بوو.
ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه كۆنترۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا و باشووری ئاسیای ده‌كرد، گوازرایه‌وه بۆ بنكه‌ی شاوی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور.
كێشانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه له‌كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گرژیی له‌نێوانیاندایه، جێگای سه‌رنجه.
به‌رپرسانی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا، لهڕوونكردنهوهكانیاندا بۆ رۆژنامه‌كه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، ده‌مێكه پلانی كێشانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه له‌ئارادایه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، پێویستیی زیاتری به پڕۆژه‌كه داوه.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئێران چه‌ندین جار به‌ڕوونی نیازی خۆی بۆ كردنه ئامانجی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه و ده‌كرێت ناوه‌نده‌كه له‌گه‌ڵ بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی قه‌ته‌ردا بكرێته ئامانج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه 14ی ئهیلوول له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه وێستگه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی سعوودی ئارامكۆ كرابوونه ئامانج.
هه‌رچه‌نده هه‌ر زوو حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتیی په‌لاماره‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام ئه‌مریكا و به‌شێكی زۆر له وڵاتانی رۆژئاوا په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ ئێران درێژ كرد.