Hemn Baban
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی چین لە ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی دەیەوێت رۆڵی زیاتر لە عێراق بگێڕێت و سەردانەکەی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بۆ پەکین بۆ بەسەرکەوتوو زانی.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، کۆنسوڵخانەی کۆماری چینی میللی ئاھەنگێکی لە ھۆتێل دیڤان لەشاری ھەولێر بەبۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمارەکەیانەوە سازکرد.

لەو ئاھەنگەدا ھەریەک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و جێگرەکەی، قوباد تاڵەبانی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم و چەندین وەزیری کابینەی نۆیەم و پارێزگار و بەرپرس و پەرلەمانتار ئامادەی بوون، کۆنسوڵی گشتی چین لە ھەرێمی کوردستان، نی روشی پیرۆزبایی ئەو یادەی لە وڵاتەکەی و ھاووڵاتییانی کرد و ئومێدی بە پەرەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەت خواست.