Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ڵاح خاشقجی كوڕی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی كه ساڵی رابردوو له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ كوژرا رایگه‌یاند کە متمانه‌ی به پرۆسه‌ی دادوه‌رییه له سعوودیه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی باوكی.
سه‌ڵاح خاشقجی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووە "ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی باوكی خۆشه‌ویستم. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر گوتوومه به‌ته‌واوی متمانه‌م به‌وه هه‌یه کە ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سعوودیه دادپه‌روه‌ری ده‌هێنێته دی و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده ترسناكه به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت. منیش وه‌ك باوكم پابه‌ند ده‌بم به نیشتمان و به‌رپرسانی".
جه‌مال خاشقجی له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ كوژرا كه بۆ راییكردنی كاروباری فه‌رمی هاوسه‌رگیری له دووی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ رووی كردبووه ئه‌وێ.
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی حوزه‌یران راپۆرتێكی ١٠١ لاپه‌ڕه‌یی بڵاوكرده‌وه و سعوودیه‌ی به به‌رپرسیار زانی له كوشتنی به ئەنقەستی جه‌مال خاشقجی.