داڕووخانی پردی ئۆتۆبان له ئیتاڵیا
- به‌شێك له پردی مۆراندی سه‌ر رێگای ئۆتۆبانی A10 له شاری جەنەوا باکووری رۆژئاوای ئیتاڵیا داڕووخا.
Roma
رۆما - AA
به‌شێك له پردی مۆراندی سه‌ر رێگای ئۆتۆبانی A10 له شاری جەنەوا باکووری رۆژئاوای ئیتاڵیا داڕووخا.
ئاژانسی هه‌واڵیی ANSA بڵاویکردەوە، پردی ئۆتۆبانی شاری جەنەوا باكووری رۆژئاوای ئیتاڵیا رووخاوه.
پردی مۆراندی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای ئۆتۆبانی A10 و نزیكه‌ی 100 مه‌تر به‌رزه، كاتژمێر 11:15، به‌شێكی داڕووخا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه له‌و رووداوه‌دا هه‌ردوو كه‌رتی پرده‌كه داڕووخاوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێل كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هه‌ندێكیشیان كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی پرده‌كه.
به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی ئادنكرۆنۆس-یان راگه‌یاندووه زۆر كه‌س كه له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دابوون كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی پرده داڕووخاوه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له و ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووه‌وه و ژماره‌یه‌ك له بریندارانیشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه له‌وانه‌یه هۆكاری داڕووخانی پرده‌كه به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه بێت له دروستكردنی جگه له كاریگه‌ری ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی رۆڵی هه‌بوو له داڕووخاندنیدا.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیتاڵیا، دانیلۆ تۆنه‌نیه‌للی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "به نیگه‌رانی زۆره‌وه چاودێری رووداوه‌كه ده‌كه‌ین. وه‌ك تراجیدایاكه‌ی ترسناك ده‌رده‌كه‌وێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن