Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
بڕۆكسل – AA
كۆڕبه‌ندی كاروباری توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌پاندنی باجی زیاده به‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی توركیدا به نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی رێساكانی رێكخراوی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌قه‌ڵه‌مدا.
كۆڕبه‌نده‌كه كه ٦٠ ئەندام په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تیایدا ئه‌ندامه لە رایگهیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە كه به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌پاندنی باجی زیاده به‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی توركیدا به پاساوی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا به نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی رێساكانی رێكخراوی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت. ناسه‌قامگیری ئابووری توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه. سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی توركیای دیموكرات كه یه‌كێكه له هاوبه‌شه هه‌ره مه‌زنه‌كانی ئه‌مریكا له بواری بازرگانیدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمهیشدایه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هه‌ردوولا وه‌ك دوو وڵاتی هاوپه‌یمان و ئەندام لە ناتۆ پێویسته به رێگاچاره‌ی دیپلۆماسی كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.