Mohammed Baqi Hussein
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
پاریس - AA
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی گشتیی فره‌نسا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌و كاندیدانه له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه 11ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو، رێژه‌ی سه‌دا 12.5 و زیاتری ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، یان دوو كاندید كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه ئه‌گه‌ر رێژه‌كه تێنهپهڕێنرابێت، له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌رده‌وامن له ململانێكه.
هه‌ر كاندیدێك زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته نوێنه‌ری ناوچه‌كه‌ی له په‌رله‌مانه 577 كورسییه‌كه‌ی فەڕه‌نسا.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له باری نائاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نزیكه‌ی 50 هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز ئه‌ركی پاراستنی 69 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدانیان پێ سپێردراوه.