Ramal Abdullah Mahmood
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
کابوڵ – AA
لە ئاکامی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە هەردوو قەزای پاچیراگام و چاپارهاری سەر بە ویلایەتی نەنگەرهاری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان ٢٢ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران.
وەزیری بەرگری ئەفغانستان تارق شاه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کابوڵی پایتەخت رایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە پاچیاگرام کە بایەخی ستراتیژی هەیە، لە ژێردەستی داعش رزگارکرا، هەروەها تۆرا بۆراش کە بە قەڵای سەرکردەی پێشووی ئەلقاعیدە ئوسامە بن لادن ناسراوە ئازاد کرا.
بەهرامی رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنە وشکانی و ئاسمانییەکاندا ٢٢ چەکداری داعش کوژراون و ١٠ی دیکەش بریندار بوون.
بەهرامی ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە دەیان خێزان ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.