جيهان, ئابووری

خاوی برێنت بە ٧٠،٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

بەر لە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە ڕۆژی پینجشەممەی داھاتوو لە جنێڤ ئەنجامبدرێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،١٢ لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد.

Yılmaz Öztürk  | 23.02.2026 - نوێکردنەوە : 24.02.2026
خاوی برێنت بە ٧٠،٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٧٠ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەر لە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە ڕۆژی پینجشەممەی داھاتوو لە جنێڤ ئەنجامبدرێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،١٢ لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٧:٢٢، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە ٧٠ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھەروەھا بە ھەمان شێوە، هەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٢٨ لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٦٥ دۆلار و ٦٣ مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın