Övünç Kutlu
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٣ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٣ دۆلار و ٤٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٣ دۆلار و ٢٠ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:٢٦ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٤٣ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤٠ دۆلار و شه‌ش سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاكێجی رزگاركردن به بڕی ٧٥٠ ملیار یورۆ كه ئاماده‌كراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه ئابوورییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) و ره‌شنووسی ''چوارچێوه‌ی دارایی فره ساڵی'' به بڕی یه‌ك تریلیۆن و ٧٤ ملیار یورۆ بۆ بوودجه‌ی ٢٠٢١-٢٠٢٧ی یه‌كێتییه‌كه.
له كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران هیوایان له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵچنیوه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ئابووری ئه‌ورووپا ببوژێته‌وه و به‌كاربردنی نه‌وت له كیشوه‌ره‌كه زیاد بێت، هاوكات رێككه‌وتنه‌كه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌رده‌وامه و كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كاته سه‌ر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، گه‌یشتووه‌ته سه‌روو ١٤ مليۆن و ٧٠٠ هه‌زار کەس.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٣٦ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٢٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.