جيهان

حکوومەتی ئیسرائیل پلانی هێرشی پەسەند کرد کە داگیرکاری لە غەززە فراوان دەکات

لە پلانەکە باس لەوە کراوە کە سەربازانی ئیسرائیل لەو ناوچانەی بە هێرشی سەربازیی دەستی بەسەردا دەگرن لە دوای هێرشەکان ناکشێنەوە و بەردەوامی بە داگیرکاری دەدەن لەو ناوچانەدا.

Mustafa Deveci  | 05.05.2025 - نوێکردنەوە : 06.05.2025
حکوومەتی ئیسرائیل پلانی هێرشی پەسەند کرد کە داگیرکاری لە غەززە فراوان دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل، پلانی هێرشی سەر کەرتی غەززەی پەسەند کرد کە ئامانج لێی فراوانکردنی داگیرکارییە لە کەرتەکەدا.

لەو هەواڵەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی ئیسرائیلدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کابینە ئەمنییەکە تاوتوێی پلانی قۆناغی دواتری هێرشی سەر غەززەی کردووە کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پێشکەش کراوە.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، باسی لەوە کردووە کە کابینەی ئەمنیی بە زۆرینەی دەنگ پلانەکەی پەسەند کردووە کە ئامانجی فراوانکردنی هێرشی سەر غەززەیە.

یەکەم قۆناغی پلانەکە پێکدێت لە داگیرکردنی ناوچەی زیاتری لە غەززە و فراوانکردنی ناوچەی سەربازیی.

بەپێچەوانەی پێشووتر، سەربازانی ئیسرائیل لەو ناوچانەی بە هێرشی سەربازیی دەستی بەسەردا دەگرن لە دوای هێرشەکان ناکشێنەوە و بەردەوامی بە داگیرکاری دەدەن لەو ناوچانەدا.

هەروەها لە پلانەلەدا ئامانج ئەوەیە جارێکی دیکە هاووڵاتیانی فەڵەستین بە زۆرەملێ ئاوارە و دەربەدەر بکرێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın