دەیان کۆمپانیای دیکەی ھێڵی ئاسمانیی گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب ھەڵوەشاندەوە
بەهۆی ئەو هێرشە مووشەکییەی کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەلایەن حووسییەکانەوە کرایە سەر ناوەڕاستی ئیسرائیل، دەیان کۆمپانیاى دیکەی ھێڵی ئاسمانیی تا ١١ی ئەم مانگە، گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب هەڵوەشاندەوە.

Quds
قودس ــ AA

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی ناوەڕاستی ئیسرائیل کرا و لە فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن کەوتەخوارەوە، دەیان کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب ھەڵوەشاندووەتەوە.
هاوکات ماڵپەڕی " Calcalist"ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە ھەریەک لە کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانیی ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، برۆکسل و یۆرۆوینگز هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب تا ١١ی ئەم مانگە درێژکردووەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن