حووسییەکان: "لە هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا بۆ سەر یەمەن، پێنج ئەنداممان کوژران"
Yemen
سەنعا - AA
حووسییەکان کە ئێران پشتیوانییان دەکات، بڵاویانکردەوە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیادا بۆ سەر یەمەن، پێنج ئەندامیان کوژراون.
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، زانیاری لە بارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە خستەڕوو.
سەریع ڕایگەیاند: "لە درێژەی پشتیوانییەکانیان بۆ ئەو تاوانانەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامیان دەدات، ئەمریکا و بەریتانیا ٧٣ ھێرشیان کردە سەر یەمەن".
ھەروەھا سەریع باسی لەوە کرد کە لەو ھێرشانەدا پارێزگاکانی سەنعا، حودەیدە، تەعز، حوجە و سەعدە کراونەتە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەشدا پێنج کەس کوژراون و شەش کەسی دیکە برینداربوون".
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، کاتەکانی شەو ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند خاڵێک لە شارەکانی سەنعا، حودەیدە، تەعز، حوجە و سەعدە لە یەمەن.