Mahmut Geldi
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
بەیروت ــ AA
حزبوڵڵا لوبنان رایگەیاند كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیل لە شارۆچكەی رامییە باشووری لوبنان خستووەتەخوارەوە.
لە راگەندراوێكدا، حزبوڵڵا لوبنان ئاماژەی بەوەكردووە، "هێزی بەرگریی ئیسلامیی بە چەكی گونجاو بەرپەرچی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلیان داوەتەوە دوای ئەوەی سنووری فەڵەستین-لوبنان بەئاراستەی شارۆچكەی رامییە بەزاندبوو".
بەپێی راگەیەندراوەكە، فڕۆكەكە خراوەتەخوارەوە و لەئێستادا لەژێر دەستی چەكدارانی حزبوڵڵادایە.