Sümeyye Dilara Dinçer
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٨٦ ملیۆن و ٦٤٣ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٨٦ ملیۆن و ٦٤٣ هه‌زار و ٥٦٣ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
تاكوو ئێستا به تێكڕایی له جیهان یه‌ك ملیۆن و ٨٩١ هه‌زار و ٧٠٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٦٣ ملیۆن و ١٣٢ هه‌زار و ٥٤٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٢١ ملیۆن و ٨٥٧ هه‌زار و ٦١٦ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٣٦٩ هه‌زار و ٩٩٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.