Emel Gözellik
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
لە سێی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا ئەنجامدرا.
لە کاتێکدا کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ بەفەرمی ناساندنی ئەنجامی دەنگەکان کۆبووەوە، لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس و بەمهۆیەوە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا، دواتر لەگەڵ دووبارە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی فەرمی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا راگەیەندرا.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەپێی ریزبەندی ئەلفوبێ ناوی ویلایەتەکان و کاندیدی براوەی ویلایەتەکە خوێندرایەوە.
لەگەڵ خوێندنەوەی ناوی ویلایەتی ڤێرمۆنت، ژمارەی کورسییەکانی جۆ بایدن گەیشتە ٢٧٠ کورسی و بەفەرمی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا ناسێندرا.