Ömer Faruk Yıldız
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2021
كوالا لومپور – AA
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی بارانبارینی موسۆن سه‌رتاسه‌ری مالیزیايى گرتووه‌ته‌وه تاكوو ئێستا زیاتر له ٣٤ هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان جێ هێشتووه و گوێزراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئارام.
به‌پێی داتاكانی یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی مالیزیا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی بارانبارینی موسۆن له ١ی كانوونی دووه‌مه‌وه هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی پاهانگ، جۆهۆر، كهلانتان، تهرهنگگانو، سێلانگۆر و پێراك'ی گرتووه‌ته‌وه ٣٤ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌سیان گواستووه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئارام.
باس له‌وه‌ش كراوه كه له ئاكامی ئه‌و لافاوه‌دا تاكوو ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.