Hasan Esen
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن كه له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، رایگه‌یاند حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ و به‌هێزی به‌ده‌ستهێناوه بۆ جێبه‌جێكردنی برێكسیت.
له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، جۆنسن رایگه‌یاند: "ده‌بینم كه ئه‌مه له‌م قۆناغه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ و به‌هێزی داوه به حكوومه‌تی پارتی پارێزگارانی تاكه نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك ته‌نیا بۆ جێبه‌جێكردنی برێكسیت، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا بۆ یه‌كخستن و پێشخستنی ئه‌م وڵاته".
جۆنسن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌نجامه‌كه ده‌بێته هه‌ڵبژاردنێكی مێژوویی كه رێز له ئیراده‌ی دیموكراسی گه‌لی به‌ریتانیا ده‌گرێت و، چانس ده‌دات بۆ باشتركردنی وڵات و ده‌رخستنی هه‌موو تواناكانی گه‌ل.
راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئه‌وه‌یه كه وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ر سندوقه‌كان هێنده چانسمان هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه (بۆ په‌رله‌مان)، ئه‌وا ئه‌مڕۆ كاره‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كات".
له لایه‌كی دیكه‌وه، جۆنسن له ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆرئاوای له‌نده‌ن، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی 1،8 زیادی كرد و، به جیاوازی حه‌وت هه‌زار و 210 ده‌نگ و تێكڕا به 25 هه‌زار و 251 ده‌نگ دووباره بۆ ئاڤام كاماراس هه‌لبژێردرایه‌وه.
به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌رچووه پارتی پارێزگاران به رێبه‌رایه‌تی جۆنسن به به‌ده‌ستهێنانی 388 كورسی په‌رله‌مان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه. به‌و شێوه‌یه‌ش زۆرینه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌كاته 326 كورسی تێپه‌ڕاندووه و دوای دوو ساڵ سه‌رله‌نوێ توانی به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست.
پارتی كرێكاران به رێبه‌رایه‌تی جێرمی كۆربین، كه گه‌وره‌ترین ركابه‌ری جۆنسن بوو به به‌ده‌ستهێنانی 191 كورسی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا. به‌و شێوه‌یه‌ش پارتی كرێكاران له‌و 262 كورسیه‌ی له هه‌لبژاردنه‌كه‌ی 2017دا به‌ده‌ستیهێنان 71 كورسی له‌ده‌ستدا و دووچاری یه‌كێك له خراپترین شكسته‌كانی مێژووی بووه‌وه.