Emre Aytekin
14 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
پەکین – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی چین، شی جین پینگ کە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی G20 لە دوورگەی بالی باشووری ئێندۆنیزیان بۆ یەکەمجار رووبەڕوو یەکتر دەبینن.
دیدارەکە کە لە دۆخێکدایە، هاوکاتە لەگەڵ رکابەری هێزی نێودەوڵەتیی نێوان ئەمریکا و چین و گرژییەکانی نێوانیان لە هەڵکشاندان لە کاتی دەستبەکاربوونی بایدن-ەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە بۆ یەکەمجار سەرۆکی هەردوو وڵات رووبەڕوو یەکتر دەبینن.
چاوەڕوان دەکرێت لە میانی دیدارەکەیاندا، پرسی تایوان، مافەکانی مرۆڤ، رکابەری ئابووریی، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، هەڵوێست بەرامبەر رووسیا و تەوەرەکانی پەیوەندیدار بە کۆریای باکوور تاوتوێ بکرێن و باس لە "هێڵە سوورەکان" بکرێت کە ئەم ناکۆکییانە سەرچاوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتن.
هەردوولا ئەو کاتەی جێگری سەرۆک بوون رووبەڕوو یەکتریان بینیووە، بەڵام لەوەتای بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بووە تەنها دوو جار بە ئۆنلاین لەگەڵ شی کۆبووەتەوە و یەکجاریش بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە کردووە.
شی جین پینگ لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە درێژایی ماوەی نزیکەی دوو ساڵ و شەش مانگ سەردانی دەرەوەی چینی نەکردووە و خۆی بواردووە لە دیدار و کۆبوونەوە رووبەڕووەکان.
شی دوای تێپەڕینی ئەو ماوەیە بۆ یەکەمجار لە مانگی تەمووز پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئیندۆنێزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ لە پەکین، یەکەم سەردانی شی بۆ دەرەوەی چین لە مانگی ئەیلوولدا بۆ کازاخستان بوو، دواتر چوو بۆ ئۆزبەکستان و بەشداری کرد لە لووتەکی رێکخراوی هەماهەنگی شەنگهای.