Emre Gürkan Abay
14 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەو پرسەنامەیەدا کە سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کردووە ئاماژەی بەوە داوە کە ئامادەن هاوکاری تورکیا بکەن لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
کرملین لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە پوتین لە پەیامەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کردە تیرۆریستییە دڵتەزێنەکەی ئیستانبوڵ راگەیاندووە.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جەختی لە پاڵپشتی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان کردووەتەوە و رایگەیاندووە: "هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانیش دەخوازین. ئامادەیی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ هاوکاریکردنی هاوبەشە تورکەکانمان لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی هەموو پێکهاتە و جۆرەکانی تیرۆر".