Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
جۆو بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما به‌فه‌رمی رایگه‌یاند کە خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربژێری پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
جۆ بایدن له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربژێری پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
بایدن نووسیوویه‌تی "له پێناو رۆحیه‌تی ئه‌م گه‌له له تێكۆشانداین. ئه‌گه‌ر رێگه به‌وه بده‌ین دۆناڵد تره‌مپ هه‌شت ساڵ له كۆشكی سپی بمێنێته‌وه كاراكته‌ری نیشتمانی تاهه‌تایه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌گۆڕێت. به‌رامبه‌ر ئه‌وه وه‌ك سه‌یركه‌ر نامێنینه‌وه".
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له بایدن به میدیاكانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه كه جۆ بایدن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه بۆ چوونه ناو كێبڕكێیەکانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ماوەیەکی درێژە خه‌ڵك به تامه‌زۆرییه‌وه چاوه‌ڕوانی بڕیاری جۆ بایدن-ی ته‌مه‌ن ٧٦ ساڵه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایەتی ئه‌مریكا و هه‌ڵمه‌تی بانگهشهكهیشی به دروشمی ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌بێته تاكه كاندیدی دیموكراته‌كان كه پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆده‌كاته‌وه و هه‌ره‌س به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی كۆماریی ده‌هێنێت.