ڤلادیمیر پوتین و كیم جۆنگ-ئون كۆبوونه‌وه
ڤلادیمیر پوتین: "تاوتوێی ره‌وشی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریامان كردووه تاكو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه چی پێویست بێت ئه‌نجام بدرێت". كیم جۆنگ-ئون: "كۆبوونه‌وه‌كان زۆر سوودبه‌خش و بونیاتنه‌رن. هیوادارین له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام بن".
Moskova
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون تاوتوێی چۆنێتی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا-یان كردووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوانیان له زانكۆی رۆژهه‌ڵاتی دوور له شاری ڤلادیڤۆستۆك پوتین و كیم لێدوانیان بۆ میدیاكان دا.
پوتین رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه "ئێجگار گشتگیر" بووه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دواون.
پوتین تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاوتوێی ره‌وشی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریایان كردووه تاكو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه چی پێویست بێت ئه‌نجام بدرێت.
كیم-یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پوتین به‌چڕی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردووه له‌باره‌ی پێشهاته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان زۆر سوودبه‌خش و بونیاتنه‌رن. هیوادارین له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام بن".
دوای لێدوانه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات به سه‌رۆكایه‌تی پوتین و كیم ئه‌نجامدرا.
دوای لووتكه‌كه كه به تێكڕایی سێ كاتژمێر و ٣٠ی خوله‌كی خایاند، هه‌ردوو سه‌رۆك چوون بۆسەر خوان.