Enes Kaplan,Ramal Abdullah Mahmood
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2019
ئۆساكا – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی سیسته‌می ئاسمانی به‌رگری مووشه‌كی ئێس٤٠٠ له رووسیاوه بۆ توركیا رایگه‌یاند: "چاوه‌كان له سه‌ر پرۆسه‌ی ره‌وانه‌كردنی ئه‌مه‌ن، خۆی هیچ جۆره ههڵپهساردنێك له لێكتێگه‌یشتنی نێوانمان رووی نه‌داوه".
له په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 له ناوه‌ندی پێشانگای ئۆساكا INTEX سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆبوونه‌وه.
له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا روویداوه و گوتی: "به تایبه‌ت له ره‌وانه‌كردنی ئێس٤٠٠هكان ئه‌مه‌مان له دوشهنبهش تاوتوێ كرد، ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتین به‌رده‌وامه. وه‌ك دیاره گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژی له سه‌روویانه‌وه به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی مووشه‌ك له پێشینه‌ی كاره‌كانمانه. چاوه‌كان له سه‌ر پرۆسه‌ی ره‌وانه‌كردنی ئه‌مه‌ن، خۆی هیچ جۆره ههڵپهساردنێك له لێكتێگه‌یشتنی نێوانمان رووی نه‌داوه".
ئه‌ردۆغان بیری خسته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی قۆناغی داهاتووی لیژنه‌ی ئابووری هاوبه‌ش له توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و گوتی: "تا دێ له كه‌رتی گه‌شتیاری رووسیا و هاووڵاتییانی رووسیا زیاتر روو له توركیا ده‌كه‌ن. به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان و كه‌رتی گه‌شتیاریمان سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه گه‌یشته ئامانجی وه‌گه‌ڕخستنی یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاككویو له ٢٠٢٣ كه گرنگترینیانه به‌لای ئێمه‌وه ئێجگار گرنگه. هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ی ئه‌تۆمی نین له بازاڕه‌كانی توركیا گرنگه. زانیوومه له میانی گه‌یشتنه ئه‌نجامی هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری ئاستبه‌رز كاری ته‌كنیكی له‌باره‌ی پاسپۆرته‌وه ده‌ستی پێكردووه. چاوه‌ڕوانین له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ئه‌نجام بگات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تی به‌خشین (هه‌ڵگرتن)ی ڤیزه‌دا له ئاست خواسته‌كانماندا نییه. ئه‌گه‌ر په‌له له‌وه بكرێت زۆر دڵخۆشتر ده‌بین".