Emre Gürkan Abay
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، دوا پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستانیان تاوتوێ كرد.
كرملین رایگه‌یاند، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، جگه له تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها به‌وردی له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه دوان.
هه‌ردوولا ئاماده‌یی وڵاته‌كانیان نیشان داوه بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی بەرگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری كرده‌وه بۆ وڵاتانی هاوسێ و له‌و میانه‌یه‌دا، پلان بۆ ئه‌وه داندراوه کە رێكخراوی هاریكاریی شانگهای له ئاستی باڵادا به‌كار بهێندرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه پوتین و شی گه‌یشتوونه‌ته بۆچوونی هاوبه‌ش بۆ زیادكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌فغانستان و هه‌نگاونانی هاوبه‌ش له‌باره‌ی ئه‌فغانستان.