Tuğçenur Akgün
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە فڕۆکەی جەنگیی F-16 نادرێت بە ئۆکراینا.
جۆ بایدن دوای سەردانەکەی بۆ ماریلاند و گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن لە کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا لەبارەی ئەوەی: ''ئەمریکا فڕۆکەی F-16 دەداتە ئۆکراینا؟'' گوتی: ''نەخێر''.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا لەبارەی ئەوەی ئایا لە ساڵیادی هەڵگیرسانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا، سەردای ئەورووپا دەکات یان نا، گوتی: ''دڵنیا نیم''.
لەلایەکی دیکەوە، بایدن باسی لەوە کرد کە سەردانێک بۆ پۆڵەندا ئەنجام دەدات، ئەوەشی خستەڕوو کە جارێ نازانێت کاتی سەردانەکەی کەی دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا، باسی لەوە کرد کە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیدا، کیڤن مەککارتی کۆدەبێتەوە و پرسی سنووردارکردنی بوودجە تاوتوێ دەکەن.
بانگەشەی ئەوە کرابوو کە سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵیادی هەڵگیرسانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتدا، سەردانی ئۆکراینا دەکات.