Halit Süleyman,Rewa Mahmut Hasan
25 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2017
ئیدلب - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شارۆچکەی دانا لە شاری ئیدلب، ١٠ مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ١٦ دیکە برینداربوون.
بەرپرس لە بەرگری شارستانی شارۆچکەی دانا بەناوی خالید سالح لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو زانیارییەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە "لە هێرشەکەدا ١٠ مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و ١٦ی دیکە برینداربوون، و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت کە دۆخی تەندروستی ژمارەکیان ناجێگیرە".