Rewa Mahmut Hasan
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە تەقینەوەکەی کەمپی پەیەدەدا لە ناوچەی تەل تەمر سەربە پارێزگای حەسەکە باکووری رۆژهەڵاتی لە سووریا، نەکوژراوە.
بەرپرسێکی پنتاگۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە سووریان گیانی لەدەست نەداوە.
ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەدا ئاگاداری تەقینەوەکەن و گوتی: "دەتوانم ئەوەتان بۆ پشتڕاست بکەمەوە کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەو تەقینەوەیەدا گیانی لەدەست نەداوە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر باس لەوە دەکرا کە لە تەقینەوەکەی تەل تەمردا ٥ سەربازی ئەمریکی و ٢ بەرپرسی پەکەکە کوژراون.