Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- 14 چەکداری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له پێكدادانێکدا لەگه‌ڵ چه‌كدارانی داعش کوژران.
- له‌ئه‌نجامی ئاراستەکردنی رۆكێتێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆسەر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌ی خه‌لیلییه‌ی سووریا، 22 ئه‌ندامی هێزه‌كه چاو و جه‌سته‌یان گازی كیمیایی به‌ركه‌وتووه.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند "له‌ئه‌نجامی ئاراستەکردنی رۆكێتێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆسەر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به‌شداربوو له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له ناوچه‌ی خه‌لیلییه‌ی سووریا، 22 ئه‌ندامی هێزه‌كه چاو و جه‌سته‌یان گازی كیمیایی به‌ركه‌وتووه".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه 24ی ئاب له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له سنووری توركیا ده‌ستپێكرا له‌ڕۆژی 96ه‌مدایه و به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێكدادانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش گیان له‌ده‌ستدانی 14 ئه‌ندامی هێزه‌كانی لێكهوتهوه و له‌ئه‌نجامی ئاراستەکردنی رۆكێتێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆسەر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌ی خه‌لیلییه‌ی سووریا، 22 ئه‌ندامی هێزه‌كه چاو و جه‌سته‌یان گازی كیمیایی به‌ركه‌وتووه.
هاوكات له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسمانیی سوپای توركیاوه، چوار ئامانجی داعش له ناوچه‌ی عه‌نیفه، ته‌قێنرانه‌وه.